وا چاوه‌روان ده‌کرێت سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیلی بنیامین نێتنیاهو له ووتاریدا ئه‌مرۆ بۆ کۆبۆنه‌وه‌ی هاوبه‌شی ئه‌ندامانی کۆنگریسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان جارێکی تر به‌رهه‌ڵستی خۆێ به‌رامبه‌ر به وت‌و وێژه به‌رده‌وامه‌کانی به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران ده‌رببرێت.
رێبه‌ری ئیسرائیلی ده‌مێکه ده‌روانێته ئێرانێکی چه‌کدار به چه‌کی ناو‌کی وه‌کو هه‌ره‌شه‌یه‌ک بۆ مانه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی وه له وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتداری جیهان ره‌خنه‌ی گرت که دانه‌واندنێکی زۆریان بۆ ئێران کردووه.
نێتنیاهو پێش ووتاره‌که‌ی له کۆنگریس که له سه‌ر بانگهێشتنێکی نه ئاسایی له لایه‌ن سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جان بوێنه‌ره‌وه بوه تاکو کۆشکی سپی به گروپێک له لایه‌نگیرانی ئیسرائیلی له واشنتن، ووتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و ئیسرائیل کۆکن له‌سه‌ر رێگا نه‌دان به ئێران له به ده‌ستهێنانی چه‌کی ناو‌کی نه ک چۆن ئه‌و ئامانجه‌ی به ده‌ست بهێنی.
ئه‌و به کۆمیته‌ی کاروباره‌کانی گشتی ئه‌مه‌ریکی – ئیسرائیلی ووت ناکۆکی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کان به هۆێ دید و بۆچوونی جیاوازه‌وه که واشنتن له باره‌ی ئاسایشه‌وه نگرانه له کاتێکدا ئیسرائیل له باره‌ی مانه‌وه‌یه‌وه ده‌بێت نگران بێت.