Accessibility links

سه‌رهه‌ڵداوه‌کانی ئۆکرانیا ده‌ڵێن کێشانه‌وه‌ له‌ رێگادایه‌


.
.

سه‌رهه‌ڵداوه‌کان له‌ باشوری به‌ شه‌ر وێرانکراوی ئۆکرانیا ده‌ڵێن به‌ پێی ئاگر به‌سی به‌ ناوبژی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ستیان به‌ کێشانه‌وه‌ی چه‌که‌ قورسه‌کانیان کردوون له‌ به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی شه‌ردا.

ئێدوارد باسورین فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌رهه‌ڵداوه‌کان وتی کێشانه‌وه‌‌ 9 سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه به‌ کاتی خۆچه‌یی ده‌ستێپێکرد، ئه‌و هه‌نگاوه‌ نه‌کراوه‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ پشت راست بکرێت.

کاربه‌ده‌ستانی له‌شکه‌ری ئۆکرانی هێشتا وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه‌دا سوور بوونه‌ تا شه‌ر به‌رده‌وام بێت ئه‌وان چه‌که‌کانیان له‌ به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی شه‌ردا ناکێشنه‌وه‌.

کییڤ ووتی هێڕشه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوه‌کان له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رده‌وام بوه نزدیک به‌ شاری به‌نده‌ری ماریوپۆڵ و نزدیک به‌ دیبالته‌سیڤ که‌ سه‌رهه‌ڵداوه‌کانی سه‌ر به‌ روسیا له‌ هه‌فته‌ی رابوردوودا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت.

XS
SM
MD
LG