له کۆتایی مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردوو هه‌ردوو شاری جه‌له‌ولا و سه‌عدیـیه له ده‌سه‌ڵاتی چه‌کدارانی داعش ڕزگارکران، به هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزی پـێشـمه‌رگه و هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق که به‌شێـکی له هێزی شیعه‌ی ناسراو به حه‌شدی شه‌عبی پـێـکهاتووه.
سه‌ره‌تا زۆر جێگه‌ی خۆشـحاڵی خه‌ڵک بوو، به‌ڵام ڕۆژ له دوای ڕۆژ نیگه‌رانی لێـکه‌وته‌وه به تایبه‌تی پاش ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی باس له پـێشـێلکاری ده‌که‌ن له لایه‌ن هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبیـیه‌وه، له‌وانه به تاڵانبردنی ماڵ و حاڵی خه‌ڵـکی له‌و دوو شاره و وه‌کو ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی بۆشیان نه‌براوه سووتاندویانه و وێرانیان کردووه. ئه‌مانه بوونه مایه‌ی گرژی نێوان پـێشـمه‌رگه و ئه‌و هێزانه و زۆر جار مه‌ترسی هه‌ڵگیرسـاندنی شه‌ڕی گه‌وره‌ی لێده‌کرا.
حکومه‌تی ناوه‌ندی نه‌ک هه‌وڵی نه‌داوه ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکات، به‌ڵـکو ڕێگه‌شی له به‌رده‌م ئه‌و هێزانه واڵاکردووه به‌ره‌و ناوچه دابڕاوه‌کانی دیکه‌ش هه‌نگاو بنێن.
له ئێسـتادا مه‌ترسی هه‌یه ئه‌و هێزانه به زۆری زۆردار خۆیان به شاری که‌رکوکدا بکه‌ن، بۆیه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان و کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێـگری سه‌رۆکی هه‌رێم سه‌ردانی شاری که‌رکوکیان کرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌و شاره و فه‌رمانده‌کانی هێزی پـێشـمه‌رگه کۆبوونه‌وه.
پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌و هێزه شیعانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ناوچه دابڕاوه‌کان بڵاوبـبنه‌وه له کاتێـکدا له زۆر ناوچه‌ی دیکه‌ی گرنگی عێراقدا پـێویست به هێزی شه‌ڕکه‌ر له دژی داعش هه‌یه.
ئایا ئه‌مه ده‌سـتێـکی شاره‌وه‌ی له پشـته‌وه نیـیه بۆ نانه‌وه‌ی شه‌ڕ و ئاژاوه له نێوان پـێشـمه‌رگه و هێزه عێراقـیـیه‌کاندا ئه‌مه‌ش تاوه‌کو به به‌رژه‌وه‌ندی داعش بشکێته‌وه.
لێره‌دا کورد که خۆی به خاوه‌نی ئه‌و ناوچانه داده‌نێت، چۆن کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت؟
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه ده‌بێت که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌بن:
ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان.
نه‌جات حوسێن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک له‌سه‌ر لیستی تورکمان.
کامه‌ران که‌رکوکی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردسـتان.
ئێوه‌ش ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵ و ته‌له‌فون و فه‌یسبوک ڕاوبۆچوون و پـرسیاره‌کانی خۆتان بۆ به‌رنامه‌که ڕه‌وانه بکه‌ن.
Tel: +1-202-619-3062
Email: kurdish@voanews.com
Facebook: voa.kurdish