هۆلاند ده‌لێت کرداره‌کانی دژ به جوه‌کان و موسڵمانه‌کان هه‌ره‌شه له فه‌ره‌نسا ده‌کات
سه‌رۆک کۆماری فه‌ره‌نسا فرانسوا هۆلاند ده‌لێت چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی کرداره‌کانی دژ به جوه‌کان و موسلمانه‌کان هه‌ره‌شه له هه‌ره بناغه‌کانی وڵاته‌که‌دا ده‌کات.
هۆلاند له رۆژی سێشه‌ممه له ساری یۆنیه‌ن Sarre – Union که له‌وێدا گۆری 250 جوو له کۆتای هه‌فته تێکدران، دووا. هۆلاند ئاماژه‌ی به‌وه کرد کرداره‌کانی دژ به جوه‌کان و موسڵمانه‌کان هه‌ردوو له چوونه سه‌ره‌وه‌دایه پاش هێڕشه‌کانی مانگی رابوردوودا له پاریس که 20 که‌س تێدا کوژران له نێوانیان هه‌رسێ پیاوه چه‌کداره‌که.
سه‌رۆک هۆلاند له جوه‌کانی فه‌ره‌نسای داوای کرد له فه‌ره‌نسا بمێننه‌وه و نه‌که‌ونه دووای داواکاری سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیلی بۆ به کۆمه‌ڵ گه‌رانه‌وه‌ی جوه‌کانی ئه‌وروپا.