کاربه‌ده‌ستێکی ئه‌فغانی ووتی له رۆژی سێشه‌ممه چوار هێرشبه‌ری خودکوژ هێرشیان به‌رده سه‌ر پۆلیسخانه‌یه‌کدا له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان و 22 پۆلیسیان کوشت. میلیشیاکانی تالیبانه‌کان ده‌مه و ده‌ست خۆیان له هێرشه‌که به‌ر پرسیار زانی.
هێرشه‌که له ئوستانی لۆگار له ده‌ره‌وه‌ی کابل ی پاێته‌خت، دوواترینه له هێرش بردنه سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانی پاش کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی بێگانه له کۆتایی ساڵی رابوردوو.
له وڵاتی دراوسێ پاکستان هێرشێکی تری خودژی تالیبانه‌کان بۆ سه‌ر باره‌گایه‌گی پولیسیدا له شاری لاهۆر له رۆژهه‌ڵاتی پاکستان که وه‌کو میلیشیاکان ناوی ده‌به‌ن توڵه‌سه‌ندنه‌وه له به‌رامبه‌ر سێداره‌دانی یه‌کێک له هاوریه‌کانیان به لای که‌م 7 که‌سی کوشتوه.
تالیبانه‌کانی ئه‌فغانستان و پاکستان دوو گروپی جیاوازن که هاوبه‌شن له ئامانجی تێکۆشانیان بۆ دامه‌زراندنی یاسای توندی ئیسلامی.