پۆلیسی دانیمارک ده‌ڵێت زوویه‌کی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ته‌قه‌یان له‌و که‌سه کردووه که پێده‌چێت له پشت ئه‌و دوو هێرشه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌وه بێت. له‌و دوو هێرشه‌دا دوو که‌سی سیڤیڵی تیادا کوژران و پێنج ئه‌فسه‌ری پۆلیسیشی تیادا بریندار بوون.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌به‌رده‌ستدا نییه تا بگوترێت چه‌کداری تر به‌شدارییان هه‌بووبێت له‌و دوو هێرشه‌دا که یه‌کێکیان کرابووه سه‌ر مه‌ڕاسیمێک بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین له قاوه‌خانه‌یه‌کدا به‌ڕێوه ده‌چوو، وه ئه‌وی تریشیان کرایه سه‌ر کنیشتی سه‌ره‌کی له کۆپنهاگن.
له پاش ئه‌م هێرشانه ڕێکخراوێکی جوله‌که‌کان له ئه‌وروپا داوای پاراستنی دامه‌زراوه‌کانی خۆیانیان کردووه.
مانچیم مارگۆلین، به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئه‌نجومه‌نی جوله‌که‌کانی ئه‌وروپا ڕێبه‌رانی یه‌کێتی ئه‌وروپای گوناهبارکردووه به‌وه‌ی کارێکی ئه‌وتۆ ناکه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشه‌کانی ده‌کرێنه سه‌ر جوله‌که و داواشی له حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا و دامه‌زراوه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپاش کردووه تا هه‌ڵوێستی خۆیان بنوێنن.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوانه‌ی کۆپنهاگن، مایکڵ براون په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت
لێکۆله‌ری سه‌ره‌کی پۆلیسی کۆپنهاگن تۆربن مۆلگارد جێنسن ده‌ڵێت پێمان وایه هه‌مان تاوانبار ده‌ستی له هه‌ردوو ڕووداوه‌که‌دا هه‌بووه و هه‌روها له‌و بڕوایه‌شداین ئه‌و تاوانباره‌ی له وێزتگه‌ی نۆریبۆ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه کوژرا ئه‌و که‌سه‌یه که ده‌ستی له هه‌ردوو ڕووداوه‌که‌دا هه‌بووه.
له ڕووداوی یه‌که‌مدا چه‌کدارێک له مه‌ڕاسیمێکی ئازادی ڕاده‌ربڕین به چه‌کی سوک ته‌قه‌ی کرد. که‌سێکی کوشت و سێ ئه‌فسه‌ری پۆلیسشی بریندار کرد.
سه‌رۆک وه‌زیری دانیمارک ئه‌و ڕووداوه‌ی به هێرشی تیرۆرستی ناودێر کرد.
وێنه‌کێشی کاریکاتێری سویدی لارا ڤیلکس له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا ئاماده بوو ئه‌وه‌ی که له ساڵی 2007 وێنه‌ی کاریکاتێری پێغه‌به‌ر محه‌مه‌دی کێشا، به‌ڵام له‌و هێرشه‌دا هیچ زیانێکی پێنه‌گه‌شت.
چه‌ند کاتژمێرێک پاش ئه‌وه له کنیشکێکیشدا پاسه‌وانێکی خۆبه‌خشی جوله‌که کوژرا و دوو پۆلیسیش بریندار بوون.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه پۆلیس له‌و ناوچه‌یه‌ی که چاودێری باڵه‌خانه‌یه‌کی ده‌کرد ته‌قه‌ی له گومانباره‌که کرد و کوشتی.