دانیشتوانی هه‌رێمی گۆمبۆ له نایجیریا وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن ئه‌و قه‌ده‌غه‌کردنه‌ی هاتوچۆیه‌ی ڕۆژی شه‌ممه سه‌پێندرابوو هه‌ڵبگیرێت.
فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمه‌که وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ هێرشه‌که‌ی بۆکۆ حه‌رام قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆی ڕاگه‌یاند.
ده‌مڕاستی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی گۆمبۆ هیچ ئاماژه‌یه‌کی به زیانی گیانی نه‌کردووه له‌و هێرشه‌ی کرابووه سه‌ر شاری گۆمبۆ له هه‌رێمه‌که‌دا.
ئه‌و هێرشه‌ش ته‌نها یه‌ک ڕۆژ پاش هێرشه‌که‌ی بۆکۆ حه‌رام بووه بۆسه‌ر وڵاتی چاد که یه‌که‌م جار بووه ئه‌م ڕێکخراوه تێرۆریستیه هێرش بکاته سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی ئافریکا.
کاربه‌ده‌ستانی وڵاتی چاد ده‌ڵێن له‌و هێرشه‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا بۆسه‌ر گوندی نگۆوبوا به‌لانی که‌م 12 که‌س کوژراون و سه‌رۆکی گونده‌که‌ش یه‌کێک بووه له کوژراوه‌کان.
دواتر له‌شکری وڵاتی چاد چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی بۆکۆ حه‌رامی له ناوچه‌که ده‌رپه‌ڕاند.
پێشتر بۆکۆ حه‌رام هێرشی کردۆته سه‌ر شارۆچکه‌کانی وڵاتانی تری وه‌ک کامیرۆن و نایجیر.
له ئافریکا پێنج وڵات؛ نایجیریا، نایجیر، چاد، کامیرۆن و هه‌روه‌هاش بێنین ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر پێکهێنانی هێزێکی ناوچه‌یی که له 8700 سه‌رباز پێکدێت بۆ شه‌ڕی بۆکۆ حه‌رام.