شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر کوشتنی سێ عه‌ره‌بی موسڵمان له ستانی کارۆلاینای باکور له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و کوژرانی ئه‌و سێ خوێندکاره‌ی زانکۆ به کارێکی قێزه‌ونی تێرۆریستی ناودێر ده‌کات.
شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه داوای ڕێزگرتن له بڕوا ئاینیه‌کان ده‌کات و هه‌روه‌هاش ڕاگرتنی هاندان دژی موسڵمانان.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له‌لایه‌ن ئاژانسی فه‌رمی ده‌نگوباسی سعودیه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه به هه‌مان شێوه‌ش کوژرانی دوو که‌سه سیڤیڵیه‌که‌ی وڵاتی دانیمارکیشی به کارێکی تێرۆریستی ناساندوه.
له وڵاتی قه‌ته‌ریش هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه هه‌زاران که‌س له دۆحه پایته‌ختی وڵاته‌که خۆپیشاندانیان کردووه وه‌ک ده‌ربڕینی هاوسۆزی بۆ که‌س و کاری سێ خوێندکاره کوژراوه‌که‌ی ستانی کارۆلاینای باکور.
که‌س و کاری ئه‌و سێ خوێندکاره کوژراوه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان تاوانه‌که به تاوانی ڕق و کینه بناسرێت.
له ئێستادا ده‌زگای لێکۆڵینه‌وه‌ی فێدراڵی واته (ئێف- بی- ئای) که‌وتۆته لێکۆڵینه‌وه کردن له هۆکاره‌کانی پشت ئه‌م کرده‌ی کوشتنه‌وه.