تۆنی بلێر، نێردراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت جیهان ده‌ستبه‌رداری که‌رتی غه‌ززه بووه و هه‌روه‌ها داوای ڕێبازێکی نوێ ده‌کات بۆ ئه‌م ناوچه به شه‌ڕ وێرانبووه.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ غه‌ززه ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌ره‌ک وه‌زیری پێشووی به‌ریتانیا سه‌ردانی ئه‌و خێزانه فه‌له‌ستینیانه‌ی کردووه که هێشتاش له ئۆردوگاکانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌ن ده‌ژین.
به‌ڕێز بلێر، داوای له ڕێکخراوی حه‌ماسی ئیسلامی کردووه که کۆنترۆڵی غه‌ززه‌ی کردووه تا ئاشکرای بکات ئایا به ئاشتییه‌کی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا قایله یان نا.
هاوکات ده‌سته‌یه‌کی نیشته‌جێبووانی ئیسرائیلی که‌وتوونه‌ته به‌ر ڕه‌خنه و ناڕه‌زاییه‌کی زۆره‌وه به‌هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی فلیمێکی ڤیدیۆییه‌وه له تۆڕی یوتوب که تیایدا چه‌په‌کانی ئیسرائیل به هاوکاری دژه جوله‌که له ئه‌وروپادا گوناهبار ده‌کات.
له دوا به‌شی ئه‌و فلیمه ڤیدیۆییه‌دا وێنه‌ی که‌سێکی جوله‌که نیشاندراوه به دره‌ختێکدا هه‌ڵواسراوه و ئاگاهیه‌کیشی له‌گه‌ڵدایه و نوسراوه " ده‌شێت ئه‌وروپاییه‌کان به‌لای تۆوه جیاواز بن، به‌ڵام بۆ ئه‌وان تۆ هه‌ر هه‌مان که‌سیت."
(کاتزۆفه‌ر بێنی) سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دانیشتوانی ساماریا داکۆکی له فلیمه ڤیدیۆییه‌که ده‌کات.