ماڵپه‌ڕی boredpanda پێشه‌بڕکێیه‌کی ئه‌نجام داوه که 30 وێنه‌ی جیهانی تیایدا به‌شدار بووه و وێنه‌ی که‌چه کوردێکی ئێزیدیشی تێدا بووه. پاش کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی که به‌و وێنانه دراون وێنه‌ی کچه کورده‌که نزیکه‌ی 10 ملیۆن و 850 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا و بوو به یه‌که‌م. ئه‌م وێنه‌یه له‌لاین وێنه‌گر زمناکۆ ئیسماعیل گیراوه.
له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا زمناکۆ ئیسماعیل ده‌ڵێت هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ ئه‌و هه‌مو ده‌نگه زۆره‌ی که دراوه بۆ وێنه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌سه‌رهاتی وێنه‌که و ڕووداوه‌کانی که به‌مدواییانه ڕوویاندا.
له وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هێرۆ زه‌نگه‌نه به‌ڕێز ئیسماعیل ده‌ڵێت ئه‌و وه‌کو نوسینه‌وه‌ی مێژوو له وێنه ده‌ڕوانێت، وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌سێک مێژوویه‌کی ڕاسته‌قینه بنوسێته‌وه.
ده‌قی وتووێژه‌که