به پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌ی واڵ ستریت جۆرنه‌ڵ ڕێبه‌ری باڵای ئێران و سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا نامه‌یان بۆ یه‌ک ناردووه له کاتێکدا هه‌ردوولا هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌ن به ڕێککه‌وتنێک له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی کۆماری ئیسلامی ئێران.
له‌و ڕاپۆرته‌ی ڕۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌که بڵاو کراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی وه‌ڵامی پێشنیازه‌کانی سه‌رۆک براک ئۆبامای داوه‌ته‌وه.
له ڕاپۆرته‌که‌دا نوسراوه ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابوردوودا نامه‌یه‌کی بۆ سه‌رۆک ئۆباما ناردووه وه‌ڵامی نامه‌یه‌کی مانگی 10 ی سه‌رۆک ئۆباما بووه تیایدا باس له شیانی هاوکاری نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێرانییه‌کان ده‌کات له شه‌ڕی دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌گه‌ر بگه‌ن به ڕێککه‌وتنێک له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناو‌کی.
دیپلۆماتێکی ئێران که ناوی ئاشکرا نه‌کراوه به واڵ ستریت جۆرناڵی ڕاگه‌یاندووه وه‌ڵامه‌که‌ی ڕێبه‌ری باڵای ئێران بۆ به‌ڕێز ئۆباما به ڕێزه‌وه بووه به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ وابه‌سته‌ییه‌ک بخاته ڕوو.
ڕۆژنامه‌که ده‌شڵێت نه کۆشکی سپی و نه حکومه‌تی ئیرانیش ئه‌م هه‌واڵه‌یان به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی پشتڕاست نه‌کردۆته‌وه.