نیجیریا رێگا ده‌دات له به کارهێنانی هێز بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی بۆکو حه‌رام
یاسادانه‌ران له ده‌ره‌نگانێکی رۆژی دووشه‌ممه‌دا ووتیان په‌رله‌مانی نیجیریا به گشتی بریاری دا له ناردنی هێز بۆ شه‌ری میلیشیاکانی بۆکو حه‌رام وه‌کو به‌شێک له هێزێکی هه‌رێمی.
نیجر، نیجیریا، چاد، کامیرۆن و بنین نیازیان هه‌یه له ناردی نزیکه‌ی 8،750 سه‌رباز بۆ شه‌ری میلیشیاکان که هه‌ر له ده‌می ده‌ستپێکردنیانه‌وه له ساڵی 2009 وه تا ئێستا هه‌زاران که‌سیان کوشتوون.
چه‌ند کاتژمێرێک پێش ده‌نگدانه‌که شه‌رکه‌رانی بۆکو حه‌رام هێرشیان برده سه‌ر شاروچکه‌ی دیفه له باشوری رۆژهه‌ڵاتی نیجیر، له نێوانیان هێرشکردن به بۆمب و ههڵکوتانیان به‌سه‌ر زیندانێکدا.
بۆکو حه‌رام له ڤیدیۆیه‌کدا که له رۆژی دووشه‌ممه له‌سه‌ر یوتۆپ دانراوه به‌ڵێنیان دا له شکه‌ستدانی ئه‌و هێزه هه‌رێمیه. ئه‌و ووتی هێزێکی به‌و ئه‌ندازه بچووکه و شه‌رکه‌رانی ده‌توانن یه‌ک به یه‌ک بیانکوژن. ئه‌و هه‌ر وه‌ها هه‌ره‌شه‌ی له سه‌رۆکی چادی ئیدریس دبیی دا که هێزه‌کانی له هه‌فته‌ی رابوردوودا شه‌ری بۆکو حه‌رامیان کرد له نیجیریا، نیجیر و کامیرۆن.