دادگای مالییزیا پشت راستی تاوانی مناڵ بازی رێبه‌ری ئۆپۆزسیۆن ده‌کات
دادگای باڵای مالییزیا پشت راستی تاوانی مناڵ بازی دژ به رێبه‌ری ئۆپۆزسیۆن ئه‌نوه‌ر ئیبراهیم ده‌کات و داواکاریه‌که‌ی له پێداچوونه‌وه به که‌یسه‌که‌ی په‌سه‌ند نه‌کردووه له که‌یسێکی درێژ خایه‌ندا که ئوپۆزسیۆن له‌و بروایه‌دایه به مه‌ستی زراندنی ژیانی کاروباری رامیاری بوه.
ئه‌نوه‌ری ته‌مه‌ن 67 ساڵ له رۆژی سێشه‌ممه پێکه‌نی و باوه‌شی کرد به خانه‌واده‌که‌یدا پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نێک له دادوه‌رانی فیدراڵ بریاریان دا که به‌ڵگه‌یه‌کی زۆریان لادایه که ئه‌و له ساڵی 2008 له‌گه‌ڵ کورێکی نه‌وجوانه‌دا خه‌وتووه.
ئه‌نوه‌ر پاش بریاره‌که‌ی دادگا له سه‌ر توێته‌ر نووسی "خوا گه‌واهیمه بێده‌نگ نابم و قه‌ت خۆم به ده‌سته‌وه ناده‌م"
ئه‌نوه‌ر له ساڵی 2012 بریاری به‌سه‌ر درا به‌ڵام له ساڵی رابوردوو دادگایه‌کی داواکردنه‌وه بریاره‌که‌ی هه‌ڵگه‌رانده‌وه و پێنج ساڵ زیندانی بۆ بریه‌وه وه دادگای فیدراڵ له رۆژی سێشه‌ممه ئه‌و بریاره‌ی په‌سه‌ند کرد.