به‌هۆی توندوتیژی له به‌غدا 7 که‌س ده‌کوژرێن
کاربه‌ده‌ستان له عێراق ده‌ڵێن به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه له به‌غدای پایته‌خت 7 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ڕاده‌گه‌ێنن بۆمبێک ڕۆژی شه‌ممه له نزیک چێشتخانه‌یه‌کی بچووک له ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانییه‌ی زۆرینه شیعه‌ی به‌غدا ته‌قییه‌وه 4 که‌س کوژران و 13 که‌سیش بریندار بوون.
پاشان بۆمبێک که ئامانجه‌که‌ی کاروانێکی پۆلیس بوو ته‌قییه‌وه بوو هۆی کوشتنی 3 که‌سی سیڤیل و بریندار بوونی 8 که‌سی تر له ڕۆژئاوای به‌غدا. له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا زیان به چه‌ند ئۆتۆمبێلێکیش که‌وت.