وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی دانیمارک ده‌ڵێت پێویسته ڕۆژئاوا ده‌ست بکات به وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا به‌ڵام به مه‌رجێکی بێ چه‌ندوچوون که نابێت ئه‌سه‌د به‌شێک بێت له ئایندهی سوریا.
مارتن لیدیگارد، ده‌ڵێت هه‌وڵه‌کان بۆ کۆتایی هێنان به قه‌یرانی نزیکه‌ی چوار ساڵه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا به‌و مانایه‌یه ده‌بێت وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕژێمه‌ی ئێستای سوریادا بکرێت.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیمارک پێش کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی مۆسکۆیه له نێوان حکومه‌تی سوریا و ئۆپزسیۆنی وڵاته‌که‌دا.
پێده‌چێت ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی مۆسکۆ کردنه‌وه‌ی گرێکوێره‌کان بێت له نێوان هه‌ردوو لادا هاوکاتی ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تیه ناوداره‌کانی ئۆپزسیۆن خۆیان لاده‌ده‌ن له‌و دانوستاندنه به‌هۆی متمانه نه‌کردن به ڕوسیا.
به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا وتووێژکردنی له‌سه‌ر قۆناغی گواستنه‌وه ڕه‌ت کردۆته‌وه به‌ر له ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆپزسیۆنی وڵاته‌که‌دا له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆریزم، واته ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی سوریا به‌کاری ده‌هێنن بۆ ناودێرکردنی سه‌رهه‌ڵداوانی ده‌یانه‌وێت ڕژێمی سوریا بڕوخێنن.