بابەکر زێبارى سەرۆکى ئەرکانى سوپاى عێراق لەگەڵ جەنەراڵ جەیمس تیرى فەرماندەى پرۆسە هاوبەشەکانى هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنى ئامادەکارییەکانى سوپاى عێراق بۆ هێرش و ڕزگارکردنى شارى موسڵ.
لەو دیدارەدا باس لە مەشق و ڕاهێنانەکانى شارەزا سەربازییەکانى ئەمهریکا دەکرێت لە سەربازگەى بەسمایەى تاجى، هاوکات لەلایەکى ترەوە خالید عوبەیدى وەزیرى بەرگرى عێراق بۆ هەمان مەبەست سەردانى شارى نەجەفى ناوەندى بڕیارى مەرجعیەتى شعیى عێراق دەکات بۆ پشتیوانى لە سوپای وڵاتەکەى.
لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕابەرى ڕەوتى سەدردا داواى ئامادەکارییەکانى سوپا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى داعش باس دەکرێت، لاى خۆیەوە سەدر پشتیوانى ڕەوتەکەى لەگەڵ لایەنگر و هاوادارانیدا بۆ سوپا دەردەبڕێت، وەزیرى بەرگرى لەو کۆنگرەیەدا بە متمانە بەهێزە عێراقییەکان و پشتیوانى هاوپەیمانان ڕایدەگەیەنێت جەنگی تێرۆر کۆتایى پێدەهێنن، هەر لەو چوارچێویەشدا 2000 هاوڵاتى خۆبەخش خۆیان ناونووس دەکەن بۆ شەڕى تێرۆر، ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵیش داوا لە سەرۆک وەزیرانى عێراق دەکات لێبوردنى گشتى بۆ پۆلیس و هێزە ئهمەنییەکانى موسڵ دەربکات تاوەکو بۆ قەرەبووکردنەوەى شکستى بەدەستەوەدانى موسڵ بەشدارى پرۆسەى ئازادکردنى بکەن.