سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت کۆنگرێس هه‌مو گه‌مه سیاسییه‌کانیان وه‌لاوه بنێن و له بری ئه‌وه هه‌وڵی ڕێگا دۆزینه‌وه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌مه‌ریکاییه‌کان بتوانن به‌شداربن له‌و نوێژهنگبوونهوهی که ئێستا وڵات پیایدا تێپه‌ڕده‌بێت.
سه‌رۆک گوتی ئه‌م په‌یامه خاڵی سه‌ره‌کی گووتاری ساڵانه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌وشی وڵات که سێشه‌ممه پێشکه‌شی ده‌کات.
له گووتاری هه‌فتانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌یدا، به‌ڕێز ئۆباما ڕایگه‌یاند ساڵی له 90 تهکانهوه تا ئێستا 2014 ساڵێک بوو که به خێراترین شێوه کار تیایدا گه‌شه‌ی سه‌ند. و له ساڵی 1984 وه تا ئێستا له ڕێژه‌ی بێ‌کاری له ساڵی 2014 به خێراترین شێوه که‌م بووه.
سه‌رۆک گوتی نوێ بوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا شتێکی ڕاسته‌قینه‌یه و کاری ئێمه‌یه که هه‌مو ئه‌مه‌ریکاییه‌ک به‌شدار بکه‌ین له‌م هاتنه‌وه سه‌رخۆیه.