وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ده‌ڵێت وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کات ئه‌و وتووێژه ئاشتیانه‌یه‌ی پێده‌چێت له مۆسکۆ بکرێت سه‌باره‌ت به سوریا سه‌رکه‌وتوو بێت.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی سێرگیێ لاڤرۆڤ پاش ئه‌و راپۆرتانه دێت که باس له‌وه ده‌که‌ن ڕێکخراوه سه‌ره‌کیه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریا به‌شداریکردنیان له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕه‌ت کردۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ته‌واوی ئه‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه‌ی به به‌شێک له مانۆڕی تاکتیکی ناودێر کردووه به‌ر له دانوستاندنه‌کان، به‌ڵام ناشڵێت ئایا چاوه‌ڕوان ده‌کات چ لایه‌نێک له مۆسکۆ به‌شداری ئه‌و وتووێژه بن.
ڕوسیا پشتیوانێکی جێگیری به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا بووه له‌م شه‌ڕه‌ی ناوخۆی وڵاته‌که‌دا و ئێستاش مۆسکۆ هیواداره له دره‌نگانێکی ئه‌ممانگه‌دا میوانداریی ئه‌م دانوستاندنانه بکات له نێوان حکومه‌تی سوریا و لایه‌نه سه‌ره‌کیه‌کانی ئۆپزسیۆندا.
له‌وانه‌یه ئه‌م هه‌وڵه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ مۆسکۆ تا ناوبانگی خۆی به‌رز بکاته‌وه له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌هۆی ئه‌و پشێویانه‌ی هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا له‌سه‌ر قه‌یرانی ئۆکرانیاوه.
مۆسکۆ ده‌ڵێت له‌وانه‌یه وه‌لید ئه‌لموعه‌لم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌ت بکات له دانوستاندنه‌کاندا چونکه وه‌ک ده‌ڵێت پێناچێت به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د به‌شداری تیادا بکات.