سه‌رۆکی ئێرانی هه‌وڵ ده‌دات له دڵنیاکردنی وڵاته‌که‌ی له میانه‌ی چوونه خواره‌وه‌ی نرخی نه‌وت و ده‌ڵێت ئه‌و وڵاتانه‌ی که به‌رهه‌می زۆریان هه‌یه وه‌کو عه‌ره‌بستانی سعودی زۆرتر زیانیان پێ ده‌گات.
رۆحانی له مانگی رابوردوو ووتی هاتنه خواره‌وه‌ی زۆری نرخی جیهانی نه‌وت له سه‌ر ئه‌نجامی پشت تێکردن وه یاخود خیانه‌ت بوو که ئاماژه‌یه بۆ عه‌ره‌بستانی به‌رهه‌ڵه‌ستی که دژ به که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان بوو.
له لایه‌کی ترههوهتهلفزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران راده‌گه‌ێنیت پۆلیس ده‌ستی به‌سه‌ر 7 تۆن تریاکدا گرتووه له قاچاغچیانی به‌نگ و سرکردنهوه له تاکه هه‌ڵکوتانێکدا له باشوری ئێران.
ژنه‌راڵ ئه‌حمه‌د عه‌لی گوده‌رزی له رۆژی سێشه‌ممه به ته‌لفزیۆنی ده‌وڵه‌تی ووت تریاکه‌که له ناو کامیۆنێکدا که به‌ره‌و تاران بوه ده‌ست به‌سه‌ر کراوه.
ئێران هه‌میشه ده‌ست به‌سه‌ر برێکی زۆر له تریاکدا ده‌گرێت به‌ڵام ده‌ست بهسهراگرتنهکه رۆژی دووشه‌مه هه‌ره گه‌وره‌تیرین بوه له چه‌ند مانگدا.