وڵاته‌یه‌کگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکا میوانداری کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لوتکه‌یی بۆ ڕێگرتن له تۆندوتیژی تۆندڕه‌وی ده‌کات له واشنتون له مانگی داهاتوودا.
ئیریك هۆڵده‌ری وه‌زیری دادی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له پاریسه‌وه ڕایگه‌یاند واده‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی بۆ 18 ی مانگی دوود دیاریکراوه. هۆلده‌ر له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌په‌له دژ به تیرورزم له فه‌ره‌نسا به‌شداریکردووه ئه‌وه‌ی سازکراوه له‌ئاکامی هیڕشه تیروریستییه‌کان له‌پاریس له هه‌فته‌ی ڕابردوودا که بۆه هۆی کوشتنی 17 که‌س.