Accessibility links

به‌ تاوانی پرۆپاگه‌نده‌ بۆ کورد، تورکیا ژورنالیستێکی هۆڵه‌ندی ده‌ستگیر ده‌کات


به‌ تاوانی پرۆپاگه‌نده‌ بۆ کورد، تورکیا ژورنالیستێکی هۆڵه‌ندی ده‌ستگیر ده‌کات

کاربه‌ده‌ستێک ووتی پۆلیسی تورکیا له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ رۆژنامه‌ نووسێکی هۆڵه‌ندی ده‌ستگیر کردووه‌ به‌ تاوانی پرۆپاگه‌نده‌ له‌سه‌ر تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌ جیاتی سه‌رهه‌لداوه‌ کورده‌کان که‌ بۆ ئۆتۆنۆمی تێده‌کۆشن .

تاهیر ئه‌لجی که‌ سه‌رۆکی ساندیکای پارێزه‌رانی دیار به‌کره‌ ووتی ‌رۆژنامه‌ نووسی ئازاد فردریک گییردنیک له‌ شاری دیار به‌کر که‌ بنکه‌که‌ی له‌وێدایه‌ ده‌ستگیر کرابوو، پێش ئازادکردنی بۆ چه‌ند کاتژمێرێک پرسینه‌وه‌ی لێکرابوو، ئه‌لجی ووتی له‌ باره‌ی چه‌ندین شت که‌ له‌سه‌ر توێته‌ر بڵاوکردبوه‌ه‌وه‌ پرسیاری لێکرابوو.

گییردنیک له‌ پێشدا تویتی کردبوو که‌ 8 پۆلیسی دژه‌ تیرۆر ماڵه‌که‌یان پشکاندبوون و برابوه‌ ئیستگه‌ی پۆلیس به‌ تاوانی پرۆپاگه‌نده‌ بۆ رێکخراوه‌یه‌کی تیرۆریستی.

گییردنیک که‌ به‌ گشتی سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌کانی کورد بۆ میدیاکانی هۆڵه‌ندی و تورکی ده‌نووسێت، دوواترین رۆژنامه‌نووسه ‌له‌ تورکیادا ده‌ستگیر بکرێت له‌ میانه‌ی چوونه‌ سه‌ره‌وه‌‌ی نگرانیه‌کان سه‌باره‌ت به‌ ئازادی رۆژنامه‌وانی له‌ تورکیا.

ده‌ستگیر کردنی گییردنیک له‌ کاتێکدا دێت سه‌رۆک ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان قسه‌کانی دووپات کرده‌وه‌ گوایه‌ میدیای تورکیا له‌ نێوان هه‌ره‌ ئازاده‌کاندایه‌ له‌ جیهان.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا بیرت کوێندیرس که‌ سه‌ردانی ئه‌نکارا ده‌کات له‌ رێگای توێته‌ره‌وه‌ ووتی له‌ وتو وێژه‌کانیدا له‌گه‌ڵ هاوتا تورکیه‌که‌ێدا باسی ده‌ستگیر کردنی گییردنیک دێنێته‌ گۆری.

XS
SM
MD
LG