سه‌رۆك وه‌زیری ئوسترالیا تونی ئه‌بووت له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عیراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاکانی ئه‌و وڵاته کۆبووه بۆ تاوتێکردنی ڕێگه‌چاره‌کان بۆ یارمه‌تێدانی هێزه‌کانی عیراقی له شه‌ڕیان دژ به گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
ئه‌بووت و حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق باسیان له هاوکاری له‌شکری نێوان هه‌ردوو وڵاته‌که کرد که بریتی بوون له مه‌شقپێکردن و پڕکه‌ره‌سه‌کردنی سه‌ربازانی عیراقی. له‌میانه‌ی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا، ئه‌بووت گوتی وڵاته‌که‌ی پابه‌نده به دابینکردنی هه‌موو جۆره‌کانی پشتیوانی بۆ عیراق له‌شه‌ڕی دژ تیرورزم. و به‌ڵینیدا به به‌هێزکردنی هاوکاری نێوان هه‌ردوو وڵاته‌که‌دا.