تیمه‌کانی فریاگوزار ی و به‌هاناچونی ئه‌ندنوسیا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه هه‌وڵه‌کانی گه‌ڕان و پشکنینیان به‌دوای پاشماوه‌ی فڕۆکه‌ی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری ئێرئاسیا ده‌ستیپێکردۆته‌وه دوای ئه‌وه‌ی پێنج پارچه‌ی گه‌وره‌یان له‌ده‌ریای جاڤا به‌دیکرد.
هه‌رچه‌ندێکه هه‌وڵه‌کانی گه‌ڕان به‌هۆی خرابوونی که‌ش و هه‌واوه ته‌گه‌ره‌ی تێکه‌وتبوو به‌ڵام ئه‌مڕۆ تیمه‌کان هه‌وڵه‌کانیان ده‌ستپێکرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی گومانباری که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فروکه‌که‌یان سنوردارکرد.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێین هه‌وڵه‌کانی گه‌ڕان له‌ڕۆژانی دواییدا به‌هۆی باران بارین و بای تۆنده‌وه سست بوبوون که بوبووه مایه‌ی هه‌ڵسانی شه‌پولی به‌رز له‌ده‌ریادا.
جێی ئاماژه‌بۆکردنه تا ئیستا ته‌رمی 31 سه‌رنشینی فڕۆکه‌که دۆزراوه‌ته‌وه.