ساڵی 2015 پاش سه‌خترین و دژوارترین سـاڵ دێت که زیاتر له 28 هه‌زار هاوڵاتی له په‌لاماری تێرۆرسـتی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی له سـاڵی ڕابردوو ڕووبه‌ڕووی عێراق بوویه‌وه، سـاڵی نوێ هاتووه‌ته دی.
به ڕای زۆرێـک له چاودێرانی سیاسی سـاڵی 2014 زۆرترین ڕووداوی به‌خۆیه‌وه بینیوه که به‌شێـکیان له سـاڵی 2015 درێژه‌یان هه‌یه.
دیارترینیشـیان هێرشی ڕێـکخراوی تێرۆرسـتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شامه و هه‌روه‌ها داگیرکردنی ڕووبه‌رێـکی فراوان له ناوچه سوونیه‌کانی عێراق. دواتریش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و پێـکهێنانی حکومه‌ت و ڕێـکه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غداش له‌سه‌ر پـرسی نه‌وت و بودجه. پاشان پـێـکهێنانی هاوپه‌یمانێتیـیه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بۆ جه‌نگی دژ به تێرۆر.
هه‌موو ئه‌مانه و ده‌یان ڕووداوی نه‌خوازراو که هێشـتا ده‌رهاویشته‌کانی له ڕووی ئابوریـیه‌وه کاریگه‌ری له‌سه‌ر سـاڵی نوێش دروسـتکردووه، به‌ڵام هیچ کات جه‌نگی تێرۆر وه‌ک سـاڵی 2014 مه‌ترسی نه‌بووه له‌سه‌ر عێراق.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی گۆران تۆفیق له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.