پاش به‌رفراوانبوونی ده‌نگی ئه‌و لایه‌ن و که‌سایه‌تیـیانه‌ی داوای به هه‌رێمبوونی پارێزگای به‌سره‌ی باشوری عێراق ده‌که‌ن، سه‌رۆک وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی به یاوه‌ری وه‌فدێـکی حکومی سه‌ردانی به‌سره ده‌کات و له‌گه‌ڵ پارێزگار و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه‌دا کۆده‌بێته‌وه.
له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا عه‌بادی ڕایگه‌یاند پـێـکهێنانی هه‌رێم مافێـکی ده‌سـتوریـیه و له هه‌مان کاتیش‌دا حکومه‌ته‌که‌ی کاری پـێشینه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌رفراوانبوونی حکومه‌تی خۆجێی‌یه له سه‌رجه‌م پارێزگاکانی عێراقدا.
سه‌رۆک وه‌زیران دڵنیایی ده‌داته دانیشـتوانی به‌سره که سامانی گشـتی دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر عێراقیـیه‌کاندا دابه‌ش ده‌کرێت و به‌سره‌ش به ڕه‌مزی یه‌ک پارچه‌یی خاک و نیشـتیمان ناوبردووه.
عه‌بادی به‌ڵێنی داوه وه‌به‌رهه‌مهێنان و گه‌شه‌کردنی ئابوری پارێزگاکه له ئاستی ئێستایدا نه‌هێڵێته‌وه و دانیشـتوانه‌که‌ی خۆشگوزه‌ران بکات.
سه‌باره‌ت به داوای به هه‌رێمبوونی به‌سره‌ش عه‌بادی ڕایگه‌یاند داواکه مافێـکی ده‌سـتوریـیه و که‌س ناتوانێت ڕێگری لێبکات، به‌ڵام هیواخوازه په‌له نه‌کرێت له بابه‌تێـک که گفتوگۆی ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر نه‌کرابێت و هه‌ڵسه‌نگاندنیش بۆ پـێویستی ئه‌و هه‌رێمه و کاته‌که‌ی نه‌کرابێت.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا له‌م فایله ده‌نگیه‌دایه.