زه‌وی له‌رزه‌یه‌ک ناوچه‌یه‌کی دانیشتووی ئێران ده‌هه‌ژێنی
ته‌له‌فزیۆنی ده‌وله‌تی ئێرانی ده‌ڵێت زه‌وی له‌رزه‌یه‌ک به توندی 5.3 ناوچه‌ی جیا جیای له باشوردا هه‌ژاندووه بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێک بگه‌ێنی و ده‌شڵێت ناوه‌ندی زه‌وی له‌رزه‌که‌ی رۆژی سێشه‌ممه له ناوچه‌ی شونبه له 120 کم وه یاخود 75 میلی باشوری رۆژهه‌ڵاتی بوشه‌هر بوه که شوێنی یه‌کمین ده‌زگاێ ناو‌کی ئێرانه له که‌نداوی فارس که به یارمه‌تی روسیا درووست کرا.
له ساڵی رابوردوو زه‌وی له‌رزه‌یه‌ک له هه‌مان ناوچه‌دا به توندی 6.1 به‌لای که‌م 37 که‌سی کوشت و سه‌دانیشی بریندار کرد به‌ڵام هیچ زیانێکی به ده‌زگاکه نه‌گه‌یاند که به‌و شێوه درووست کراوه له به‌رامبه‌ر زه‌وی له‌ر‌زه‌دا تا 8.0 خۆێ رابگرێت.