ژنان له عێراق له ژیانی رۆژانه‌یاندا دابراوون
رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ژیانی ژنانی له‌و ناوچانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه تاڵ کردووه، هه‌ر له‌م دواییه‌دا به خه‌رمانێک عه‌با و چادر و ده‌ست کێش و په‌چه‌ی ده‌م و چاوه‌وه چونه‌ته خوێندگایه‌کی سه‌ره‌تایی کچان له شاری فه‌لوجه و رێنوێنی جل له‌به‌ر کردنیان بۆ داناوون.
ئه‌و رێکخراوه به ئه‌شکه‌نجه و ترس و تۆقاندنه‌کانی ناوبانگه که له نێوانیان رفاندنی کچه ئیزیدیه‌کان و فرۆشتنیان له بازاره‌کاندا.
راپۆرتێک که له رۆژی سێشه‌ممه له لایه‌ن ئه‌منستی ئینترناشناڵ بڵاوبوه‌ته‌وه ده‌ڵێت له نێوان ئه‌و کچانه‌ی رفێندراوون کچانێک ته‌مه‌نیان له نێوان 10 -12 ساڵ بوه و ئازار و ئه‌شکه‌نجه دراوون، ده‌ست درێژیان کراوه‌ته سه‌ر و بگره ده‌یان له‌وانه‌ی رفێندراوون خۆیان کوشتوون.
چالاکان ده‌ڵێن به‌لای که‌م 8 ژن له‌و ناوچانه‌ی له ژێر کۆنترۆڵی رێکخراوه‌که‌دایه له باکۆری سوریا به به‌رده باران کوژراوون.
هه‌ر وه‌ها به‌لای که‌م 10 ژن له موسڵ کوژراوون به هۆێ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان دژ به‌و پێشیلیانه ههڵبریوون.