داعش ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێـکی " توندڕه‌وی" له ناو خۆی ده‌سـتگیرکردووه که پـیلانیان دانابوو ئه‌بو به‌کر ئه‌لبه‌غدادی ڕابه‌ری داعش بکوژن و کوده‌تا به‌سه‌ری بکه‌ن.
ڕۆژی دووشه‌ممه ڤیدیۆیه‌ک له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکرایه‌وه له لایه‌ن ئه‌وه‌ی داعش پـێی ده‌ڵێت ویلایه‌تی ڕه‌ققه، تیایدا چوار که‌س به زمانی تورکی ئازه‌ری قسه ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئه‌وان که‌سێـک به ناوی ئه‌لڤیر سه‌رکردایه‌تی کردوون بۆ هه‌وڵی کوشتنی به‌غدادی و ئه‌نجامدانی کوده‌تا له‌ناو داعشدا.
چوار که‌سه‌که وه‌ها قسه‌یان ده‌کرد که ئه‌وان بیروبۆچوونی زۆر توندڕهوتریان هه‌بێت له‌و ڕێبازه‌ی داعش په‌یڕه‌وی ده‌کات و ته‌نانه‌ت بهغدادیـیان به کافر داناوه، چونکه ته‌واوی خه‌ڵکی عێراق و سوریای به کافر ناودێر نه‌کردووه و به گوته‌ی خۆیان زه‌کاتی له‌و خه‌ڵکه کافره وه‌رگرتووه.
پاشان ده‌ڵێن له لایه‌ن داعشه‌وه پـێـیان زانراوه و هه‌وڵی هه‌ڵاتنیان به‌ره‌و تورکیا داوه، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی خۆیان به تورکیا بکه‌ن ده‌سـتگیرکراون. ده‌شڵێن گه‌وره‌که‌یان ئه‌لڤیر له ده‌ستگیرکردنه‌که‌دا پـێی گوتون ژنه‌که‌ی و چه‌کداره‌کانی تری داعش ده‌کوژێت تاوه‌کو هه‌وڵی ڕاکردن بده‌ن، دواتر ژنه‌که‌ی کوشتووه، به‌ڵام فریا نه‌کوتووه چه‌کداره‌کانی داعش بکوژێت و کوشتوویانه.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژنامه‌ی فاینانشاڵ تایمز ڕۆژی شه‌ممه بڵاویکرده‌وه داعش 100 چه‌کداری بیانی خۆی کوشتووه که هه‌وڵی هه‌ڵاتنیان له داعش داوه.