خه‌رجکردنی سه‌دان ملیۆن دۆلار بۆ فه‌رمانبه‌رانی بن‌دیوار، واته ئه‌و که‌سه‌ی که به ته‌نها ناوی له لیستی موچه‌خۆرانی حکومه‌تی عێراقدا هه‌یه و له ڕووی جه‌سته‌وه که‌سێـک به ناوی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌وه له داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تدا بوونی نیـیه.
له پـێشـووتردا وه‌ک یه‌که‌م هه‌نگاوی حکومه‌ته‌که‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ناوی 50 هه‌زار موچه‌خۆری بن‌دیوار له دامه‌زراوه‌ی ئه‌منی عێراقیدا ئاشکراکرا که مه‌ترسی زیاتر له تێرۆر له لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه‌وه ناوهێنرا.
دوابه‌دوای ئه‌م پـرۆسه‌یه له پارێزگای به‌سره و دواتریش فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت به دواداچوونیان بۆ وردبینی له کارمه‌ندانی موچه‌خۆری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌کانیان ده‌سـتپـێـکرد، وه‌زاره‌تی دادی عێراقی یه‌که‌م لیسـتی موچه‌خۆری بن‌دیواری بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی ئاشکراکرد که له ناوه‌ندی یاسا و دادپه‌روه‌ری وڵات‌دا 10 هه‌زار موچه‌خۆری بن‌دیوار له یه‌که‌م هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پـشـکنیندا بۆ لیستی موچه‌خۆران ده‌رکه‌وتووه.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.