به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مریکا ده‌ڵێت لاوازکردن و له کۆتاییدا له‌ناو بردنی رێکخراوی تێرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلام ناسراو به داعش له عێڕاق و سوریا چه‌ند ساڵێکی پێده‌وێت. پرسیار ئه‌وه‌یه باشه کورده‌کان که له‌به‌ره‌ی پێشووی ئه‌م شه‌ڕه‌ن تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌ڕه ده‌چنه پێش؟
میوانه‌کان: خدر دوملی پسپۆری بواری ئاشتی و ململانێ و روونی عه‌لی نوسه‌ر.
دوملی داوا له به‌غدا وهه‌ولێر ده‌کات چاویان له دنیای ده‌ره‌وه نه‌بێت و هاوکاری نێوانیان پته‌وتر بکه‌ن له‌شه‌ڕیان دژی داعش. ئه‌و ره‌خنه‌ش ده‌گریت که تا ئێستا کا‌رێکی به‌رچاو نه‌کراوه بۆ هه‌زاران ژن و کچی ئێزیدی که ده‌ده‌ست داعش دان.
روونی عه‌لی ده‌ڵێت هه‌ر لایه‌نێک به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت، پرسیار ئه‌وه‌یه باشه کورده‌کان چی بکه‌ن باشه؟