به‌بۆنه‌ی کردنه‌وه‌ی پـێشانگایهکی دیکه‌ی فراوان که ڕۆژانی 9 هه‌تا 11 ی ئه‌م مانگه له پـێشـانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، کۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی بۆ پـێشـانگاکان له عێراق IFP IRAQ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نووسی له شاری هه‌ولێر له هوتێلی روتانا سـازکرد بۆ میدیاکان.
له‌و کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیـیه‌دا نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌کان بازرگانی و کاره‌با و ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردنی هه‌رێمی کوردستان و نوێنه‌ری ژوری بازرگانی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری پـێشـانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و نوێنه‌ر و سپـۆنسهرانی ئه‌م پـێشـانگایهی ئه‌مسـاڵ و نوێنه‌ری کۆمپانیای ڕێـکخه‌ری پـێشانگاکه فادی ده‌روێش و به‌شێـک له به‌رپـرسان و نوێنه‌رانی بازرگانی له نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی دۆست له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردسـتان و پـیاوانی کار و نوێنه‌رانی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ئاماده‌بوون.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.