سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت له شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا هیچ هاوپه‌یمانێتیه‌ک نییه له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریادا.
سکۆت ستێرنس، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له ڕاپۆرته‌که‌یدا باس له‌وه ده‌کات هه‌ندێک له سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا له‌وبڕوایه‌دان هێرشه ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌یمانانی به‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا یارمه‌تی حکومه‌تی سوریا ده‌ده‌ن.
له‌وه‌تای ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه بۆسه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستیان پێکردووه، هێزه سه‌ربازیه‌کانی حکومه‌تی سوریا پاشه‌کشه‌یان کردووه له هێرشکردنه سه‌ر تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌و پاشه‌کشه کردنه وه‌ک به‌ره‌نجامێک نییه بۆ هاوپه‌یمانێتی کردن له‌گه‌ڵ ڕژێمی سوریادا و ده‌شڵێت به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د که‌سێکی جێی متمانه نییه له سوریادا.
ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له واشنتۆن کۆبوونه‌وه و وتووێژێکی زۆر ده‌کرێت له‌سه‌ر ستراتیژیه‌تی ئه‌مریکا له سوریادا به‌ڵام ناچنه خانه‌ی چاوپێداخشاندنه‌وه‌یه‌کی فه‌رمیانه.
جین ساکی ده‌ڵێت به‌ڵێ پرسیاری قورس له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه کراون و وتووێژیش له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ڕێکخستنی بژاره‌کان هه‌ن و ده‌شڵێت سوریا یه‌کێکه له‌و قه‌یرانه سه‌ختانه‌ی ڕووبه‌ڕروی ده‌بینه‌وه و ناشبێت ببێته مایه‌ی سه‌رسوڕمان که به‌شدارین له وتووێژکردن سه‌باره‌ت به ژماره‌یه‌ک بژاره.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌ی (سکۆت ستێرنس)دایه: