وت‌و وێژه‌کانی ناو‌کی ئێران له کوێدا راوه‌ستاوه
ئێران و شه‌ش وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتداری جیهان له هه‌ر کاتێکی تر نزدیکتردان بۆ سه‌ودایه‌ک له‌سه‌ر په‌کخستنی توانایی تاران بۆ درووست‌کردنی چه‌کانی ناو‌کی، بارێک که بۆ کۆتایی هێنان به سزاکان بۆ سه‌ر کۆماری ئیسلامی سه‌رکێشی ده‌کات و هێونکردنه‌وه‌ی گرژیه‌کان که له‌وانه‌یه وڵاته‌که به‌ره‌و شه‌رێکی تری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست راکێشیت.
نووچه به‌ده‌که ئه‌وه‌یه هێشتا جیاوازیه‌کی زۆر ماوه وه گه‌ێشتن به رێکه‌وتنێک که وه‌کو بریاره له 24 نوڤامبر، شیانی نییه، هه‌ردوو لا شیانی هه‌یه ماوه‌که درێژ بکه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه شیانی هه‌یه به‌رهه‌ڵستی له ناو کۆنگریسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کاندا به هێزتر بکاته‌وه و له ناو توندره‌وانی ئێرانیشدا کاردانه‌وی هه‌بێت و ببێته هۆێ له ناو چوونی وت‌و وێژه‌کان.
به‌و هه‌موو مه‌ترسیانه‌ی له پێشدایه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان جان کێری و هاوتاکانی له روسیا، چین، بریتانیا و ئه‌ڵمانیا نیازیان هه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له رۆژی سێشه‌ممه له ڤییه‌نا ده‌ست بکه‌نه‌وه وت‌و وێژه‌کانیان.