براک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته‌یه‌کگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێیت ڕوسیا به‌رده‌وام له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دوورده‌خرێته‌وه گه‌ر ڤیلادیمیر پوتن سه‌رۆکی ڕوسیا به‌رده‌وامبێت له پێشێلکردنی یاساکان و په‌یمانه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی که به‌مه‌به‌ستی کۆتاییهێنان به‌شه‌ڕ له ئۆکرانیا دارێژراون.
سه‌رۆك ئۆباما له‌میانه‌ی وته‌یه‌کێدا له بیسبه‌ین له ئوسترالیا له کۆتایی کۆبونه‌وه‌ی لۆتکه‌یی کۆمه‌ڵه‌ی 20 ئابوری گوتی سزاکانی ئیستاکه به‌سه‌ر ڕوسیا سه‌پێندراون، زیانی گه‌یاندووه. ڕێبه‌ره‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتیشی تیمه‌کانمان چاو به میکانیزمه‌کان ده‌خشێننه‌وه بۆ گوشارکردنی زیاتر گه‌ر پێویست بکات.
به‌رێز پوتن به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه کۆبونه‌وه‌که‌ی به‌ر له‌واده‌ی ته‌وابوونی به‌جێهێشت. هه‌رچه‌ندێکه زۆربه‌ی کوبۆنه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ ڕیبه‌رانی تر پڕ ناکۆکی بوون که بریتی بوو له گفتوگۆییه‌کی له‌گه‌ڵ ستیفن هارپه‌ڕ سه‌رۆك وه‌زیری که‌نه‌دا که به‌راشکاوانه پێ ڕاگه‌یاند له ئۆکرانیا بچوره ده‌ره‌وه . هه‌رچه‌ندێکه پوتن به ئاژانسی ریا نۆڤستی ڕاگه‌یاند به‌جێهێشتنی بۆ کۆبونه‌وه‌که په‌یوه‌ندی به گرژوئاڵۆزی به‌هۆی ئۆکرانیاوه نێیه.