به‌رپرسانی پولیس ده‌ڵیین له‌ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک بۆمب و ماشێنی بۆمبڕێژکراو له به‌غدای پایته‌ختی عیراق به‌لایه‌ن که‌م 5 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 20 که‌سی تر برینداربوون.
یه‌که‌م ته‌قینه‌وه له‌نزیك کاروانێکی پولیس ڕۆی‌دا له گه‌ڕه‌کی ڕه‌زوانییه له باشووری خۆرئاوای به‌غدا ، که بوه هۆی کوشتنی دوو کارمه‌ندی پولیس و بریندارکردنی 5 که‌سی تر.
پولیس هه‌روه‌ها ده‌ڵێیت له‌ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌سه‌ر شه‌قامێکی بازرگانی له گه‌ڕه‌کی حه‌ی جه‌میله، 3 که‌س کوژران و به‌لایه‌ن که‌م 9 که‌سی تر برینداربوون.
هه‌روه‌ها له‌نزیك فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، پولیس ده‌ڵێیت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماشێنێکی بۆمبڕێژکراو له پارکی یه‌کێك له خاڵه‌کانی پشکنین به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه‌که، به‌لایه‌ن که‌م 5 که‌س برینداربوون و زیانێکی ئێجگار زۆر به ماشێنه‌کانی ده‌وروپشتی ئه‌و ناوه گه‌یه‌شت.
ژماره‌ی کوژراو برینداره‌کان له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه پشتڕاستکرایه‌وه.