ملیتانه‌کانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه شریتێکی ڤیدیۆیان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌یان بڵاوکرده‌وه که ئیدیعا ده‌که‌ن کارمه‌ندی فریاگو‌زاری عه‌بدوئه‌الره‌حمان کاسیگیان سه‌ربڕیوه.
کاسیگ 26 ساڵ ته‌مه‌ن که‌پێشتر سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی بووه، 13 مانگه له‌لایه‌ن داعش به‌بارمته گیراوه له‌و ده‌مه‌ی کاری مرویی له سوریا ئه‌نجامده‌دا. خێزانه‌که‌ی ده‌ڵێین ئاینی ئیسلامی له‌کاتی به‌بارمته‌گرتنی گرته‌به‌ر وناوی یه‌که‌می له پیته‌ر به‌ره‌و عه‌بدوئه‌اله‌حمان گۆری.
پاولا گاسیک له‌م دواییه‌دا به به‌رنامه‌یNBC’s Today گوت که خۆی و هاوسه‌ره‌که‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شریتێکی ده‌نگی کوره‌که‌یان به‌ده‌ستگه‌یشتبوو که‌تێدا ده‌یگوت ده‌ترسی له‌وه‌ی هێنده کاتی له‌ژیاندا نه‌مابێت.
پێشتر گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ویا داعش هەریەکە لە په‌یامنێری ئه‌مه‌ریکی جەیمس فۆڵی و ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریکی ئیسرائیلی ستیڤ سۆلتۆڤ و کارمه‌ندی فریاگو‌زاری به‌ریتانی ده‌یڤد هه‌ینیس سەربڕی. هەروەها جۆن کامتڵ، کە ئەویش بارمتەیەکی ئەمریکییە و لەدەست داعشدایە، هەڕەشەی سەربڕینی لەسەرە. به‌ر له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤیدیۆکه ، براك ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه و له‌کۆتایی کۆبونه‌وه‌ی لوتکه‌یی کۆمه‌ڵه‌ی 20 له ئوسترالیا گوتی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا له شه‌ڕی دژ به گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڕه‌ت کردۆته‌وه. گوتیشی ئه‌سه‌د شه‌رعیه‌تی له‌نێو زورینه‌ی وڵاته‌که له‌ده‌ستداوه.