هه‌لیکۆپته‌رو فڕۆکه جه‌نگێکانی ڕژێمی سوریا له نیوه شه‌ودا هیڕشیان کرده سه‌ر شارۆچکه‌یه‌کی ژێر ده‌ستی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له باکووری وڵاته‌که و له ئاکامدا زیا له 21 که‌س کوژران.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی ماڤی مرۆڤی سوریا له به‌ریتانیا و بزاڤکارانی سوریا ده‌ڵێین هیڕشه ئاسمانییه‌کان که له شه‌وی شه‌ممه‌وه هاتاکۆ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌رده‌وامبوو، شارۆچکه‌ی (ئه‌لباب) له پارێزگای حه‌له‌بیان کرده ئامانج.
رامی عه‌بدوئه‌لرحمان به‌ڕیوبه‌ری ڕێکخراوه‌که ده‌ڵێیت به‌گشتی 10 هیڕشی ئاسمانی ئه‌نجامدران که 7 یان بۆمبه‌کانی به‌رمیلی له هه‌لیکۆپته‌ره‌کانه‌وه هه‌ڵدرانه خوارێ. گوتیشی به‌لایه‌ن که‌م 21 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیا له 100 که‌س برینداربوون.