هه‌تا دێت ژماره‌ی خۆبه‌خشه‌کانی شیعه بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ک دژ به داعش زیاده‌بێت و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیش باس له‌وه ده‌کات خۆبه‌خشه‌کان ژماره‌یان له یه‌ک ملیۆن که‌س نزیکبووه‌ته‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ی عه‌بادی جۆرێـک له مه‌ترسی لای پـێـکهاته‌ی سووننه دروسـتکردووه که سه‌رۆک وه‌زیران کاربکات بۆ دامه‌زراندنی خۆبه‌خشه‌کان وه‌ک سه‌رباز له سوپادا، ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هۆشـداری دراوه‌ته عه‌بادی پـێـکهاته‌ی سوپای وڵاته‌که‌ی هاوشێوه‌ی حکومه‌ت هاوبه‌شی پـێـکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیـیه‌کانی تێدا پارێزراوبێت.
له به‌رامبه‌ریشدا ده‌یان هۆزی سووننه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش داوا له حکومه‌ت ده‌که‌ن چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیـیان پـێدبدرێت، به‌ڵام هێشـتا حکومه‌ت دڵنیا نیـیه له‌م پشـتیوانیـیه و گومان له‌وه ده‌کات هاوکاریـیه سه‌ربازیـیه‌کان بۆ خۆرئاوای عێراق به سوود و قازانجی چه‌کدارانی داعش ته‌واوبێت و ئه‌و چه‌کانه ده‌سـتیان به‌سه‌ردا بگیرێت.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا له‌م فایله ده‌نگیه‌دایه.