ده‌نگدان بۆ تیرمی ناوه‌راستی هه‌ڵبژاردنه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستیپێکرد
ده‌نگده‌ران له سه‌رانسه‌ری وڵاته یه‌کگرتووه‌کاندا له هه‌ڵبژاردنێکی گرنگدا که له‌وانه‌یه بریار بدات دیموکراته‌کان وه یاخود کۆماریه‌کان کۆنترۆڵی کۆنگریس بکه‌ن له ده‌می دوواترین دوو ساڵی سه‌رۆک ئۆبامادا له‌سه‌ر کار ده‌نگ ده‌ده‌ن.
هه‌موو ئه‌و 435 نیشتنگه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و 3/1 سه‌د(100) نیشتنگه‌کانی سینات له مه‌ترسی له ده‌ستداندان. تێشکی سه‌ره‌کی له‌سه‌ر سینات دایه که زۆر له شیکه‌ره‌وانی رامیاری ده‌ڵێن کۆماریه‌کان له‌وه دڵنیان ئه‌و 6 نیشتنگه‌ی که پێویسته بۆ کۆنترۆڵکردنی ئه‌نجومه‌ن له پارتی دیموکراته‌کانی ئوباما ببنه‌وه که ئێستاکه زۆرینه‌ی 55 نیشتنگه‌یان به ده‌سته‌وه‌یه.
به چوونه خواره‌وه‌ی 40% رێژه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی کاره‌کانی ئۆباما باشترین هه‌لی کۆماریه‌کان له‌و ئیاله‌تانه‌دایه که دوو ساڵ له‌ومه‌و پێش له هه‌ڵمه‌ته‌کانی خۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه تێدا دۆرا.
کۆماریه‌کان وا چاوه‌روان ده‌کرێت نه‌ک هه‌ر ئه‌و 233 نیشتنگه‌ی که هه‌یانه کۆنترۆڵ بکه‌ن به‌ڵکۆ شیانی هه‌یه فراوانتری بکه‌نه‌وه.