ی‌و ئێن: له مانگی ئوکتۆبر له عێڕاق لانی که‌م 1273 که‌س کوژران
به‌غدا: به پێی هه‌واڵی ئاژانسی ئاسۆشێتدپرێس، کرداری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له به‌غدا ده‌ڵێت له شه‌ری مانگی ئه‌کتۆبر لانی که‌م 1273 که‌س کوژران، که له به‌راورد له گه‌ڵ مانگی ڕابردوو له میانه‌ی هێرشی ملیتانه‌کانی توندڕه‌وی داعش ژماره‌که تۆزێک زیاتره.
ڕاپۆرتی یوئێن که شه‌مه ده‌رچوو گوتی توند وتیژی 856 مه‌ده‌نی و 417 ئه‌ندامی هیزه‌کانی ئاسایشی عێڕاقی کوشت. ڕاپۆرته‌که کوتی 1010 عێڕاقیش بریندار بوون.
ته‌نیا له شاری به‌غدا 379 که‌س کوژران.
ی‌و.ئێن ده‌ڵێت ئه‌و ژمارانه کوژراوه‌کانی ئوستانی ئه‌نبار و هه‌روه‌ها هێندێک به‌شه‌کانی ژێر کۆنتڕۆلی داعش له عێڕاق دا ناگرێته‌وه.
وێده‌چێت کوژراوانی مانگی ئوکتۆبر ئه‌و که‌سانه ناگرێته‌وه که گرووپه‌که له ئه‌نبار به کۆمه‌ڵ کوشتنی.
ی‌و.ئێن ده‌ڵێت ژماره‌ی کوژراوان له عێڕاق له مانگی سپتامبردا 1119 که‌س بوون.