گرۆپی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له‌به‌ریتانیا ده‌ڵێین له ئاکامی دوو هیڕشی فڕۆکه جه‌نگێکانی ڕژێمی سوریا له ناوه‌ندی پارێزگای حمس پتر له 29 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه که بریتین له 13 منداڵ.
گرۆپه‌که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاند 16 ئه‌ندامی خێزانێك له نێو 22 که‌س بوون که به‌هۆی بۆمبارانکردنی فڕۆکه جه‌نگێکانی حکومه‌تی سوریاوه بۆ سه‌ر شاری تهبلیسه گیانیان له‌ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها 7 که‌سی تریش له‌ناوچه‌ی وه‌عر له‌ده‌ره‌وه‌ی حمس کوژران که منداڵیکیان له نێواندابوو.
جێی باسه پتر له 180 هه‌زار که‌س له‌میانه‌ی سێ ساڵ و نێوی شه‌ڕی ناوخۆ له‌ناو سوریا کوژراون.