له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی عێراقدا کورد سه‌رۆک کۆمار و جێـگری سه‌رۆک وه‌زیران و جێـگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان و پـێـنج وه‌زاره‌تی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی عه‌بادی بۆ یه‌کلایی بوویه‌وه که هه‌ره‌یه‌که له وه‌زاره‌ته‌کانی دارایی و ڕۆشنبیری و کۆچ و کۆچبه‌ران و وه‌زاره‌تی کاروباری ژنان و وه‌زاره‌تێـکی ده‌وڵه‌ت وه‌ک پـشکی کورد دیاری‌کرا.
وه‌ها بڕیاربوو له دانیشـتنی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وه‌زیرانی کورد سوێندی یاسایی بخۆن، به‌ڵام له کارنامه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاماژه به سوێندخواردنی هیچ وه‌زیرێـک نه‌کرا. جگه له پـێـنج وه‌زیره‌که‌ی کوردیش هه‌ردوو وه‌زاره‌ته ئه‌منیـیه‌کانی عێراق هێشـتا ناوی کاندیده‌کانی یه‌کلایی نه‌کراوه‌ته‌وه.
به‌پـێی زانیاریـیه‌کانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دواخستنی سوێندخواردن پـێشـنیارێـک بووه بۆ ڕاگه‌یاندنی کاندیدانی هه‌ر حه‌وت وه‌زاره‌ته‌که له یه‌ک کاتدا، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام دانیشـتنی هه‌فته‌ی ئاینده کرایه ڕۆژی سوێندخواردنی پـۆسته وه‌زاریـیه‌کانی که هه‌تا ئێسـتا له حکومه‌ته‌که‌ی عه‌بادی پـڕنه‌کراونه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌م زانیاریـیانه به‌شێـکی له لای فریاد ڕه‌واندزی وه‌زیری ڕۆشـنبیری عێراقه‌وه پـشـتڕاستکراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕه‌واندزی پـێی وابوو له ئێواره‌یه‌کی درنگدا پـێـده‌چێت په‌رله‌مانی عێراق دانیشـتنێـک سـازبکات، به‌ڵام ده‌رئه‌نجام کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ئاینده زیاتر ته‌ئکیدی له‌سه‌ر کرایه‌وه.