توڕه‌یی پاش ئه‌وه‌ی کامیراکان پێشانی پۆلیس ده‌دات له لێدانی خۆپێشانده‌ران
رووداوه‌که له رۆژی چوارشه‌ممه بوو له ده‌می هه‌وڵدانه‌کانی پۆلیس دا بۆ بڵاوه پێکردن به‌و خۆپێشانده‌رانه‌ی رێگایه‌کی سه‌ره‌کیان داخستبوو که به‌ره‌و بارگاکانی حکومه‌ت ده‌روات.
هه‌ندێ دیمه‌نی ته‌لفزیۆنێکی خۆجه‌یی TVB شه‌ش پۆلیس به جلی ئاسایی سڤیله‌وه پێشان ده‌دات که مه‌ده‌د کارێک به‌ره‌و چوونه ژووره‌وه‌یه‌کی تاریکی ساختمانێکدا را ده‌کێشن و بۆ ماوه‌ی خۆله‌کێک به شه‌ق و بۆکس لێده‌ده‌ن.
سه‌رۆکی ئاسایشی ناوچه‌که لای تۆنگ – کۆوک به په‌یامنێرانی ووت ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له رووداوه‌که‌دا ده‌ستیان هه‌بوه گواستراونه‌ته‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له ئارادایه.