پۆرۆشینکۆ دانوستاندن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ریه‌کی ئاشتیانه ده‌کات له رۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا
کرملین ده‌ڵێت سه‌رۆکی رۆسی ڤلادمێر پۆتن باسی بژارده‌کانی چاره‌سه‌رکردنێکی ئاشتیانه کردووه له رۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا له‌گه‌ڵ هاوتا ئۆکرانیه‌که‌ی پێش درێژکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کان له دره‌نگانێکی ئه‌م هه‌فته‌دا له میلان.
له ته‌لیفۆنکردنه‌که‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک پیترۆ پۆروشینکۆ هه‌ر وه‌ها باس له ناکۆکیه‌کان کراوه سه‌باره‌ت به گازی سروشتی نێوان هه‌ردوو وڵات که له‌گه‌ڵ شه‌ڕ له دێژایی سنوره‌کانیاندا تێکه‌ڵاو بوه، که له‌وێدا جیاخوازه‌کانی سه‌ر به روسیا له پێیداگریدان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی حکومه‌ت.
وه‌زیری ده‌روه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان جان کێری پاش کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌روه‌ی روسیا سیرگه‌ی لاڤرۆڤ له رۆژی سێشه‌ممه داوای کێشانه‌وه هه‌موو هێزه‌کانی بێگانه‌ی کردله رۆژهه‌ڵاتی ئۆکراێن.
پێش کۆبونه‌وه‌ی لوتکه‌یی میلان له رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ێنی له نێوان رێبه‌رانی ئه‌وروپایی و ئاسیایی، پۆتن له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته فه‌رمانی دا له کێشانه‌وه‌ی فه‌ره‌تر له 17 هه‌زار سه‌رباز له ناوچه‌یه‌کدا نزدیک به سنوری ئۆکرانیا.