وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ڵێت هێرشه ئاسمانییه‌کانی هاوپه‌یمانان به‌س نین بۆ شکست دانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌کار هێنانی هێزی زه‌مینی بێگانه به دوور ده‌زانێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه فیلیپ هه‌مۆند له سه‌ردانێکی دووشه‌ممه‌ی بۆ به‌غدا گوتی هێرشه ئاسمانییه‌کان پێشی پێشڕه‌وییه‌کانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌یان گرتووه، به‌لام "ئه‌رکی سه‌خت له‌سه‌ر زه‌وی" ده‌بێت له لایه‌ن حکومه‌تی عێڕاق و له ناو کۆمه‌ڵگاکانی سوننه‌ی داگیرکراو له لایه‌ن ئه‌و گروپه‌وه بێت.
حکومه‌تی به‌ریتانیا به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی هێرشی ئاسمانی به رێبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا به‌دژی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا کردووه به‌ڵام ئاماده نه‌بووه به‌شداری له هێرشه ئاسمانییه‌کان به رێبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا له سوریا دا بکات.