له ئاکامی سێ هیڕشی خۆکوژی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له شارۆچکه‌ی قه‌ره‌ته‌په له باکووری به‌غدای پایته‌ختی عیراق پتر له 25 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێین یه‌کێك له هیڕشبهره خۆکوژه‌کان سه‌ره‌تا ماشێنه‌که‌ی له ده‌روازه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌کی حکومی له شارۆچکه‌که ته‌قانده‌وه له‌و ده‌مه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان خۆیان ناونووس ده‌کرد. دوابه‌دوای چه‌ند خوله‌کێك دوو هیڕشبه‌ری خۆکوژ ماشێنه‌کانیان به‌ره‌و ده‌زگاکه لێخوری و ته‌قاندیانه‌وه. هه‌روه‌ها زیا له 60 که‌س له‌و هیڕشانه برینداربوون
گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رپرسیارێتیان له ئه‌نجامدانی هه‌ر سێ ته‌قینه‌وه‌که ئاشکراکرد.
له لایه‌کی تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له پارێزگای ئه‌نبار، جه‌نه‌ڕاڵی پۆلیس ئه‌حمه‌د ئه‌لدلێمی له‌ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی لارێگا کوژرا له‌و ده‌مه‌ی له‌نزیك رمادی پایته‌ختی پارێزگاکه به‌ڕێوه‌بوو له ناوچه‌یه‌کدا که گوایه ڕۆژێك له‌وه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی عیراق پاککرابووه.