له شاری هه‌ولێر و له به‌رامبه‌ر باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8 ی مانگی ده، خۆپـیشـاندانێـکی به‌رفراون ئه‌نجام درا به‌ره‌و باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که هاوڵاتیانی سه‌رجه‌م کوردسـتانیـیه‌کان و نوێنه‌رایه‌تی 35 حزب و لایه‌نی سیاسی و ڕێـکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی تیایدا به‌شداربوون.
خۆپـیشـاندانه‌که بۆ پشـتیوانیکردن بوو له کۆبانی و هه‌روه‌ها بۆ داوای به‌هاناچوونی نێوده‌وڵه‌تی و کوردی بۆ ڕزگاکردنی ئه‌و شاره له ده‌سـتی چه‌کدارانی داعش به‌ر له‌وه‌ی کۆنترۆڵی بکه‌ن.
عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک وێنه‌ی خۆپـیشـاندانه‌که.