وه‌ک به‌شێک له خۆنیشاندانی به‌رفراوان له ئوروپا به‌دژی پێشڕه‌وییه‌کانی ڕێکخراوی 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' به‌رۆ شاری کۆبانی له‌سه‌ر سنوری سوریا-تورکیا، خۆنیشانده‌رانی کورد و پۆلیس تورکیا به‌گژ یه‌کداچوون و له ئوروپاش به‌زۆر خۆیان ده په‌رله‌مانی ئوروپا ڕۆکرد.
چالاکوانان داوا ده‌که‌ن یارمه‌تی بگاته هێزه کوردییه گه‌مارۆدراوه‌کان که تا ئێستا هه‌رچۆنێک بێت نه‌یان هێشتووه شاری کۆبانی له سوریا بکه‌وێت.
ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی ئوروپایی چه‌کیان داوه‌ته کورده‌کان یا هێرشی ئاسمانیان کردۆته سه‌ر توندڕه‌وانی ئیسلامی، به‌ڵام خۆنیشانده‌ران ده‌ڵێن ئه‌مه به ته‌نیا به‌س نییه.
پۆلیسی تورکیا شیلانکی ئاو و گازی فرمێکس ڕێژی به‌دژی خۆنیشانده‌ران له‌سه‌ر سنوری تورکیا-سوریا به‌کار هێنا.
له برۆکسێل، نزیکه‌ی 50 خۆنیشانده‌ری کورد ده‌رگایه‌کیان شکاند و له پۆلیس ده‌رباز بون تا بگه‌نه ناو په‌رله‌مانی ئوروپایی؛ له به‌رلین، 600 کورد خۆنیشاندانیان کرد.
به‌شه‌و، خۆنیشانده‌رانی کورد په‌رله‌مانی هۆله‌ندیان داگیرکرد و له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی فه‌رانسه، کورده‌کان خۆنیشاندانیان کرد.