له‌شکری ئیسرائیلی ڕێگه‌ی دا به‌سه‌ده‌ها فه‌له‌ستینی له که‌رتی غه‌ززه به نۆێژکردن له مزگه‌وتێکی هه‌ره‌گرنگی ئۆرشه‌لیم قودس ، که‌ئه‌ویش یه‌که‌م جاره له‌وه‌تای ساڵی 2007 وه.
ئیسرایئل به‌ربه‌ستی توندی به‌سه‌ر هاتووچۆی فه‌له‌ستینێکان له‌که‌رتی غه‌ززه‌وه سه‌پاندووه له‌وه‌تای میلیشێکانی حه‌ماس ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت له‌ساڵی 2007 دا. له‌وساکه‌وه ڕێ نه‌داوه به هاتووچۆی فه‌له‌ستینێکانی غه‌ززه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ویستویانه له مزگه‌وتی ئه‌لئه‌قسی نۆێژبکه‌ن، که سێهه‌م مزگه‌تی پیرۆزی موسوڵمانانه. موسوڵمانان له سه‌رانسه‌ری جیهان جه‌ژنی قوربان ده‌که‌ن که بۆنه‌یه‌کی پیرۆزی موسوڵمانانه.