په‌رله‌مانی تورکیا مۆڵه‌تی به له‌شـکری وڵاته‌که‌ی دا ئۆپه‌راسیۆنی له‌شـکری له ده‌ره‌وه‌ی سنوور ئه‌نجام بدات بۆ ڕێگه‌گرتن له هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و ڕێـکخراوه تێرۆرستیـیانه‌ی له عێراق و سوریادا هه‌ن و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا دروستده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها ڕێـگه‌ی به هێزی بیانی دا بنکه له‌شـکریـیه‌کانی سه‌ر خاکی تورکیا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌کاربهێنن.
ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مان که له‌سه‌ر داوای حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو بوو، جێی ناڕه‌زایی پارتی گه‌لی کۆماری (جه‌هه‌په) بوو که ده‌ڵێت ئامانج له‌م بڕیاره ڕژێمی سوریایه. هه‌روه‌ها پارتی ئاشتی و دیموکراتی (به‌ده‌په) ئه‌ویش له‌گه‌ڵ بڕیاره‌که نه‌بوو، چونکه مه‌ترسی هه‌یه بۆ هێرشکردنه سه‌ر پارتی کرێـکارانی کوردسـتان (په‌که‌که) بقۆزرێته‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش، ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خۆشحاڵی خۆی به بڕیاره‌که ده‌ربڕی.
جێنێفه‌ر ساکی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی له‌سه‌ر ئاستی باڵا له نێوان ئه‌مه‌ریکا و تورکیا وتووێژ هه‌یه بۆ چۆنێتی زیادکردنی هاوکاری نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
ئێرانیش به په‌له نیگه‌رانی خۆی له به‌رامبه‌ر بڕیاره‌که ده‌ربڕی و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ هاوتا تورکه‌که‌ی مه‌ولود چاووش ئۆغلو کرد و ئاگاهی دایه که ده‌سـتێوه‌ردانی له‌شکری تورکیا له سوریا و عێراق وه‌ها ده‌کات ئه‌وه‌نده‌ی دیکه ڕه‌وشی ناوچه‌که خراپـتر بـبێت.
هاوکاتی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی به‌رده‌وامن له هێرشه‌کانیان دژی میلیتانانی داعش، به‌ڵام عیسمه‌ت شێخ حه‌سه‌ن وه‌زیری به‌رگری کانتۆنی کۆبانی ده‌ڵێت هه‌ست ده‌که‌ن له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه پـشـتگوێ خراون.
پـرسیار:
ئایا تورکیا ئه‌م بڕیاره‌ی بۆ شه‌ڕی داعشه یان مه‌به‌ستی دیکه‌ی له پشته‌وه‌یه؟
ئێران بۆچی له‌م بڕیاره‌ی تورکیا نیگه‌رانه، ئه‌گه‌ر بۆ شه‌ڕی داعش ببێت؟
کورد له‌م باره‌یه‌وه هه‌ڵوێستی چیـیه؟
ئایا جیاوازی هه‌یه له نێوان داعشی ناو عێراق و داعشی ناو سوریا؟
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
دکتۆر مه‌حمود عوسمان، سیاسه‌تکاری کورد و ئه‌ندامی پـێشووی په‌رله‌مانی عێراق.
ئوسامه‌جه‌میل، ئه‌ندامی پـێشووی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان.